(خەزێنەی کولتووری هەورامان)کاکەهومایون موحەممەدنژاد:شێعرێوە جە کاکەساسان مۆنفەرێد (بێ وەر)


مه‌ریوانه‌که‌مان

(خەزێنەی کولتووری هەورامان)
کاک هومایون موحەممەدنژاد!

شاخی بەرزی بیروبڕوا
هەتاوی سەرکەلی هیوا
ڕووباری پڕخرۆشی حەز
گوڵخانەی فەرهەنگ و ئەدەب
خەمەوەرەی هەورامانم
ڕۆح وگیانم
پێشوای کاروانی خزمەت
شاوشەی شێعری زمانم
دڵسۆز،فەرهەنگ نیشتمانم
من نازانم 
هەڵسی هەڵاڵەی کام شێعرم؟
بەرامەی کام چڵە هەزبیم
مەستت دەکا؟
بەشنەبای کام هەڵبەستم
ئارەقەی دڵت بسڕم؟
بەڵام هاوڕێم دڵنیابە
لەهەرکوێ بم
بەرەو لووتکەی خۆشتەویستیت
بە دڵ دەفڕم
ڕێبازە پیرۆزەکەی تۆ
بە قەڵەمێ پیرۆز دەبڕم
بۆ بەرزی ناوی هەورامان
سیاچەمانەی ئەڤینم
بە چەندوشەی سانا دەچڕم
وەک ئاگری ئاتەشگای شێعر
لەدڵ منداڵێ ڕەش وڕووت
هەردەم دەگڕم
ملوانکەیەک لە شێعری تۆ
تاهەتایە
بۆ گەردنی
خەزاڵە کاڵە کەم دەکڕم.
          
#ساسان مۆنفەرێد (بێ وەر)

18ی بەفرانباری 2717ی کوردی
پێشکەش بە شاتەواری چیای فەرهەنگی هەورامان..کاکە هومایونی موحەممەدنژاد



طبقه بندی: فرهنگی و هنری، اجتماعی، ادبیات/شعر، ده‌گاو زاوه‌ری/روستای دز‌آور، نوشتارهای همایون محمدنژاد، هومایون موحەممەدنژاد، ساسان مۆنفەرێد(بێ وەر)،
برچسب ها:هه‌ورامان‌هانه‌به‌رچه‌م-کتابخانه‌هورامان،یانه‌وکتێبووهه‌ورامانی-هه‌ورامان-هۆرامان-اورامان-اورامانات-دزآور(زاوه‌ر)-لهون-نوسود-تخت-ژاورود-پاوه-نودشه (نۆتشه)زرده-پریان-رێژاو(ریجاب)-شریف‌آباد-زاغه-کندوله-ته‌وێڵێ-بیاره-ساور-نودیجه-هه‌ڵه‌بجه-خۆرماڵ-مریوان-سروآباد-کرمانشاه-کردستان-دالانی-چهارقلعه‌عبدالملکی(زاغمرز-زینوند-حسین‌آباد-امیرآباد)هورامی های شمال ایران)عکس -شبک(شه‌به‌ک)-سنجار-کاکه‌یی-یارسان-ساور-نودیجه-زازا-زازاکی-قلعه قروه-چورژی-هومایون موحه‌ممه‌دنژاد،سه‌فه‌ره‌کێ گالیوێری،وه‌سیه‌ت په‌ی مه‌زهه‌ری،یانەوخەما،(خەزێنەی کولتووری هەورامان)کاکەهومایون موحەممەدنژاد: شێعرێوە جە کاکەساسان مۆنفەرێد (بێ وەر)،
دنبالک ها: قەڵەموو هەورامانی،
نوشته شده در تاریخ دوشنبه 18 دی 1396 توسط همایون محمدنژاد
.: Weblog Themes By Abdollah Habibi :.