شاروچکەی بانەوڕێ بناسین/ئەمین حاجی زەڵمی


"بانەوڕێ" شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای پاوەیە، نزیکەی (1000) ماڵی تێدایە و (4000) کەس دانیشتوانیەتی، ھەڵکەوتەی جوغرافی ئەم شارۆچکەیە لە نێوان دوو شاخدایە، لە باکووریەوە شاخی (ئاتەشگا) و لە باشوورەوە شاخی "ڕیاوکۆ"یە. لەناو سنوری جوغرافی ھەورامانی لھۆن دایە و (17)کم لە شاری پاوەوە دوورە، دانیشتوانی ئێرە بە "عەشیرەتی ئیمامی" ناسراون کە پێکھاتەیەکی گرنگی ئێلی جافن،  لە ڕابردوودا ژیانێکی کۆچەرییان ھەبووە و ساڵانە دووجار بارگە و بنەی خۆیان پێچاوەتەوە، لەوەرزی زستاندا لە دەوروبەری رووباری سیروان و پێدەشتی شارەزوور و پارێزگای ھەڵەبجەدا نیشتەجێبوون. لە وەرزی ھاوینیشدا دەھاتنەوە بۆ کوێستانەکانی (شاھۆ و مەیگۆڕێ و سورەوان و ھانەسڵێمان).

(بانەوڕێ) وشەیەکی ھەورامیە و دوو بۆچوونی لەسەرە، یەکێکیان پێی وایە بەفرێکی زۆری لێ باریوە و خانووەکانی رووخاندووە، بۆچوونی دووەم پێی وایە جێگەی کشتوکاڵ کردن بووە و زۆرتر(پەموو)ی تێدا چێنراوە، لەھەورامیدا بە پەموو دەوترێت (وڕێ) 

مێژووی نیشتەجێبوون لەم گوندەدا لەدوای رووخانی سیستەمی پاشایەتیەوە لە ئێران دەستپێدەکات و لە ساڵی 1979ز بە دواوە ئاوەدانکراوەتەوە



طبقه بندی: اجتماعی، فرهنگی و هنری، اخبار، تاریخ، زوانی هه‌ورامی، جفرافیا، شهرها و روستاهای هورامان، ئه‌مین حاجی زەڵمی،
برچسب ها:هه‌ورامان‌هانه‌به‌رچه‌م-کتابخانه‌هورامان،یانه‌وکتێبووهه‌ورامانی-هه‌ورامان-هۆرامان-اورامان-اورامانات-دزآور(زاوه‌ر)-لهون-تخت-ژاورود-پاوه-نوسودـ نودشه (نۆتشه)زرده-پریان-رێژاو(ریجاب)-شریف‌آباد-زاغه-کندوله-گەورەجوـ ته‌وێڵێ-بیاره-ساور-نودیجه-هه‌ڵه‌بجه-خۆرماڵ-مریوان-سروآباد-کرمانشاه-کردستان-دالانی زاوەرـ سنندج-چهارقلعه‌عبدالملکی(زاغمرز-زینوند-حسین‌آباد-امیرآباد)هورامی های شمال ایران)عکس-شبک-سنجارـ باجلان-کاکه‌یی-یارسان-ساور-نودیجه-زازا-زازاکی-قلعه قروه-چورژی-هومایون موحه‌ممه‌دنژادـ سه‌فه‌ره‌کێ گالیوێری ـ وه‌سیه‌ت په‌ی مه‌زهه‌ری ـ یانەوخەما،شاروچکەی  بانەوڕێ بناسین/ئەمین حاجی زەڵمی،
نوشته شده در تاریخ جمعه 15 آذر 1398 توسط همایون محمدنژاد
.: Weblog Themes By Abdollah Habibi :.