بەڵگە جوغرافیاییەکان بۆ [گەور]:کاک ئیرەج مورادی
 بەڵگە جوغرافیاییەکان بۆ [گەور]
گەور لە بەڵگە فولکلۆریەکان:
هەناسەی ساردم کوچکی تاوانۆ
گەوری سەرکاوان منی لاوانۆ
هەی داو، هەی بێداو من وەکوو گەورم
هەر تاوێ دۆڵێ، بووەسە جێ و قەورم
شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچی شێخێ پەشیمان ببمەوە / من خەریکم بۆ جەزبی بانگێ پەشیمان ببمەوە.
ئەی ...
خوایا بە نەسیو گەوری سەرکۆ بێ
کەمەندی زوڵفی دوولانە، بۆ گەبر و موسڵمانە
دەکێشێ بێ موحابانە چ لەملا بێ چ لەولا بێ (م. نالی)
فارسی: هاتف اصفهانی
ما غرە بە دینداری و شاد از اسلام
گبران متنفر از مسلمانی ما
لەم کاناڵە جیاواز بۆ گەور و گازر بابەتێکی تەسەلمان دانا.
 گاوەرە: ئاواییەکە دەکەوێتە لای دوەیسە و بەڕوەر
 گاوەران: لە کتێبی نورالانوار باس لەوە دەکات شێخ خالد شازەلی لە سەدەی ۷ کۆچی بە دەست کابرایەکی مەزدەکی کوژراوە لە دەوروبەری گاوەران و قەتەون. گاوەران ئاواییەک بووە ئەوکاتە دەکەوێتە نزیک ئێستای قەتەون و شێخ شەروەتی و جانەورە. هەندێک دەڵێن گاوەران بنچینەی ناوی جانەوەرە/جانەورەـیە. واتا گاوەران بووە بە جاوەران و دواتر جانەوەرە.
 گەور لە شوێنەکان تر:
 گەوروجووڵ: تەپۆڵکەیەکی باستانیە لە ئاوایی نسڵ
 ولەگەور: تەپۆڵکەیەکی مێژووییە لە ئاوایی نێ
 گاوارە: شارۆچکەیەکە لە کرماشان، بنکەیەکی سەرەکی یارسانەکانە. بەهەڵە لە فارسی کراوەتە گهوارە واتا بێشکە
 قەڵای گاور: ماڵپەڕی algosh.net بابەتێکی نووسیوە کە گوایە قەڵای کەرکووک هی زەردەشتیەکانە و کۆن بە قەڵای گاور ناسراوە.
 بەردی تەشیی کچی گاور: ماڵپەڕی wishe.net لە بابەتێکی لەسەر بەردێک لە چیای گارە لە قەزای ئامێدی نووسیوە کە بەردێکی قنج و سەیرە و شێوەی لە دەموچاوی کچێک دەچێت. گوایە ئەوسا گچێکی جوانخاس و نەشمیلی گاور لە بن ئەو بەردە تەشی ڕستووە. باسی ئەم تەشی و بەردە چووەتە ناو گۆرانی بادینیش.
دەربەندی گاور: شێوە بەردینی ئارامیس پاشای ئەکەدی کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش لەدایکبوونی مەسێح، لە چیای دەربەندی قەرەداخ لای سێمانییە.
 کەلی گاوران: بانە، ئاوایی وزمەڵێ
 قەڵای گاوران: شارۆچکەی تەوێڵێ
ئەشکەوتی گاوران: خورماڵ، ئاوایی سەرگەت
 گەڕەکی گاوران: شاری سڵێمانی، ئێستاکە بە سابوونکەران دەناسرێ. ئەوسا کوردانی مەسێحی لەو گەڕەکە بوون.
 قەڵای گاوران: ئاوایی نێ، مەریوان. بە قەڵای گوان-یش دەناسرێت.
 گۆڕی گاوران: پژدەر، ناوچەی ئیسێوێ، ئاوایی ئەشکەنە
قەڵای گاور: ورمێ، ئاوایی بربران، دۆڵی قاسملوو
 تاق گاور یا تاق گاورین: ئیلام، سەراوڵە، ئاواییەکە
 دۆڵی گاوران: لە دۆڵی سماقووڵی لای قەزای دووکانە. زەرار سلێمان بەگ دەرگەڵەیی (۱۹۴۳ـ۱۹۷۷) لە کتێبی بیرەوەریەکانی دەیگێڕێتەوە کە ئاواییەکانی سماقووڵی سێنان، سماقووڵی گرتک و سماقووڵی سەرووچاوە لای دووکان لە دۆڵێکن بە ناو سماقووڵی و هەموویان لە هۆزی خۆشناون. لەم دۆڵە گەورە دوو دۆڵ هەیە: دۆڵی گاوران و دۆڵی ئەسحابان. خەڵکی ئێرە بەرد و پەڵ فڕێ ئەدەن بۆ دۆڵ گاوران، ئەڵێن کافرەکانی ئێرە ئەسحابانیان کوشتووە، بەڵام بۆ دۆڵی ئەسحابان خەڵک پەڕوی سەوزیان هەڵواسیوە بە چەند شەخس و دارێک و ئێژن ئەمانە ئەسحابەن و شەهید کراون.
قەڵاو گاورا: لە دزاوەری(زاوەر) هەورامان(پاوه)
قەڵاو گاور: پاوە، ئاوایی نۆسمێ (نسمە)
 گاور قلعە: قەڵایەکی مێژوویی پارێزگای اردبیل
 قلعە گاور: زەنجان، بخش قرەپشتلو، ئاوایی قارقولون، قەڵایەکی مێژووییە
 گاور گەوهەر: قەڵایەکی سەردەمی اورارتوەکان لە شاری جولفا، نێوان ئاواییەکان داران و مزاران
گاور قلعە: خۆی، ئاوایی آغبلاق سفلی، ناوەکەی کراوە بە کافر قلعە
 گاور تەپە: زەنجان، کەناری چۆمی قزل اوزن
 کەمەر گاور: کێوێکە لە پارێزگای بووشێهر
 قلعە گبران: کەرەج، ئاوایی هیو
تکایە یارمەتیمان بدەن وشەی گەور و گاور و گاورە بە ناوی هەر شوێنێک هەیە لە کێف، دەشت، کانی  ئاوایی بۆمان بنێرن.



طبقه بندی: فرهنگی و هنری، اجتماعی، ادبیات/شعر، تاریخ، زوانی هه‌ورامی، جفرافیا، شهرها و روستاهای هورامان، ده‌گاو زاوه‌ری/روستای دز‌آور، تصاویرومناظرطبیعی وتاریخی، هومایون موحەممەدنژاد، ئیرەج مورادی، اخبار، نوشتارهای همایون محمدنژاد،
برچسب ها:هه‌ورامان‌هانه‌به‌رچه‌م-کتابخانه‌هورامان،یانه‌وکتێبووهه‌ورامانی-هه‌ورامان-هۆرامان-اورامان-اورامانات-دزآور(زاوه‌ر)-لهون-تخت-ژاورود-پاوه-نوسودـ نودشه (نۆتشه)زرده-پریان-رێژاو(ریجاب)-شریف‌آباد-زاغه-کندوله-گەورەجوـ ته‌وێڵێ-بیاره-ساور-نودیجه-هه‌ڵه‌بجه-خۆرماڵ-مریوان-سروآباد-کرمانشاه-کردستان-دالانی زاوەرـ سنندج-چهارقلعه‌عبدالملکی(زاغمرز-زینوند-حسین‌آباد-امیرآباد)هورامی های شمال ایران)عکس-شبک-سنجارـ باجلان-کاکه‌یی-یارسان-ساور-نودیجه-زازا-زازاکی-قلعه قروه-چورژی-هومایون موحه‌ممه‌دنژادـ سه‌فه‌ره‌کێ گالیوێری ـ وه‌سیه‌ت په‌ی مه‌زهه‌ری ـ یانەوخەما،بەڵگە جوغرافیاییەکان بۆ [گەور]:کاک ئیرەج مورادی،
نوشته شده در تاریخ سه شنبه 1 خرداد 1397 توسط همایون محمدنژاد
ئاوایی باقلاوا /دەشتی لامەر [پێوەندی لامەر و ژیرلاومەرێ]:کاک ئیرەج مورادی

ئەم ئاواییە ئێستاکە هەمووی بە شێوەزاری سۆرانی ئەردەڵانی قسە ئەکەن. هەرچەند لە بنەڕەتدا چەند بنەماڵەیەکی هەورامانی و ژاوەرۆیی هەیە. گوایە تا سەردەمی شێخ حسەینە سوور (مردن ساڵەکانی ۱۲۷۵ کۆچی) یا ئێژن سەردەمی شێخ عبدالرحمن باوکی (مردن ساڵەکانی ۱۲۴۰ کۆچی) خەڵکی باقلاوا بە هەورامی قسەیان کردووە.
بە ناوی کێف، دەشت، کانی و شوێنەکان باقلاوا هاوشێوەی ئاواییەکان تری دەوروبەری دیارە، سەردەمێک ئەم ناوچە یا هەورامی بوون، یا زمانی هەورامی فەرمی بووە، یا دەسەڵاتی هەورامی زاڵ بووە یا وەک مەغۆلەکان چۆن هاتن و ناوی ئاوایی، دۆڵ و کێف و شوێنەکان مەهاباد، مەراغە و دەوربەریان گۆڕی ئەم ناوچەیەش وا بێ.
ناوە هەورامیەکانی باقلاوا: لامەر، مەڕەجیکێ، ماڵیەر، بۆڕیەرە، هانەسیمێ، تەونەقوت، وەریەدزە، دەرەکێ، دۆڵەوێ، داڵاوێ، و ...
لێرە باس لە وشەی لامەر دەکەین کە هەندێک باری واتایی قورسە.
لامەر: پێک هاتووە لە لا+مەر. کەسێک بە ناوی تلێگرامی کۆگار موحەمەد پەیامی بۆم ناردووە کە هەم لە ئاوایی سەرووماڵ و هەم لە دەل هەورامان دۆڵێک هەیە بە ناو "لامەر". وەک لە واتای لامەر بۆمان دەرئەکەوێت لامەر یانێ تەنیشت یا نزیک بە شوێنی مەر.
لە دیوی هەورامانی باشووری کوردستان ئاوایی دەرەومەرێ و دەلەمەر هەیە. کاک مێهدی سەنەندەجی خەڵکی نۆتشێ و یەکێک لە نووسەرانی فەرهەنگی کوردی بە فارسی دانشگاە کوردستان، لەسەر وشەی مەرێ دەفەرمێت:
مەر+ێ کە بووەتە مەرێ، [ێ] لێرە نیشانەی مێینەیی ناوە هەورامیەکەیە و مەر بە شوێنێک دەگوترێ لە هەورامی وەک دۆڵ و شیو؛ جا دۆڵ لە مەر گەورترە، هەروەها مەر واتا ئەو نێوانە پان و مەیدانیەی نێوان دوو یا چەند کێو کە حاڵەتی دەشتێ پانی هەیە و ناوەند و مەرکەز بێت وەک مێرگ. دەکرێت مەر لە ڕیشەی مێرگەوە هاتبێت. تەنانەت بەڕێزیان لێرە نموونەی مەریوانیان هێنا کە وشەکە لە هەورامیا ڕێک هەمان واتای شوێنی مەرێ/ی+وان به واتای دەشتێک یا مەیدانێک کە دەوره درابێت.
بەگشتی مەر لە وشەی ئەم شوێنانەی خوارەوە هەیە:
 مەریوان
 دادانەی مەرەبزان: ئاواییەک لای سنە
 تووتمەر: ئاواییەک لە هەورامان
 دەرەومە
ڕێ و دەلەمەڕ: ئاوایی لای هەڵەبجە
 سەیمەرە: شارێک لە ئیلام
 دەرەیمەر: شوێنێک لە ئاوایی ئەسکۆڵی مەریوان
 مەرەسامان: دەشت و مێرگێک لە ئاوایی دەرەومەری
 مەری دۆڵی گزرەی: شوێنێک لە نۆتشە
لامە
ڕ: دەشتێک لە ئاوایی باقلاوا
لامە
ڕ: دۆڵ و دەشتێک لە ئاواییەکان سەرووماڵ و دەل لە هەورامان
 مەرگەوەڕ: ناوچەیەک لای ورمێ و شنۆ
 مەروێ: ئاواییەک لە شارباژێڕ
 زێومەر: ئاواییەک لە قەرەداغ
 هانەومەرێ: کانیاوێک لای پاوە
 دەرەومەر
ێ یا چەمەومەرێ: کانیاوێک لە دزاوەری(زاوەر)هەورامان
 دەشتی مەرێ: لە ئاوایی ؟ باشووری کوردستان
 هانەومەرێ: کانیاوێک لە
دزاوەر(زاوەر) و تەوێڵێ هەورامان
مەڕەوگاوا :ئەشکەوتێک لە دزلی هەورامان
مەڕەو کمکمەی: ئەشکەوتێک لە دزاوەری(زاوەر) هەورامان
 مەرێ: ئاواییەک لە دیوی ئالانی باشوور

 ئەمانە بەڵگەن بۆ ڕەگ و ڕیشەی مەر.
بەهەرحاڵ مەر شوێنێکە. لە هەورامان دەستەواژەی "ژیرلەومەرێ" هەیە. بەم شێوە بەکار دەچێت، بۆ نموونە:
ئافەرین ژیرلەومەرێ، ژیرلەومەرێ گیان، مەگەر ژیرلەومەرێ چارەش بکەرۆ یا خۆ ژیرلەومەرێ نیەنی.
هەموو ئەمانە نیشان ئەدا سەردەمێ کەسێکی ژیر و حێکمەتزان بووە و بە شوێنی مەر ناسراوە. وەک چۆن دەڵێن: ژیرەی ئاوایی، دەمڕاسی ئاوایی.
بۆخۆم لە باقلاوا دەستەواژەی "ژیرلێ" و "ژیرلێ ئاوایی"م بێستووە. وەک: ژیرلێ گیان، کورە ژیرلێ مەیەر ئەم کارە بکات، بەڵام لێرە باسی مەرم نەبیستووە.
توێژەرانی ئەوڕۆی هەورامان بەشێکیان باس لەوە دەکەن ژیرلەومەرێ/ ژیرلاومەرێ باسەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زوو تەنانەت پێش ئیسلام. گوایە هەورامیەکان لە هەر ئاواییەک شوێنێکیان بووە بە ناو مەر کە ناوەندی کاری بڕیاردانی ژیرەکانیان بووە و وەک ئەنجومەن و شوورا کاریان کردووە.
ئەم باسە زیاتر پەرەی سەندووە و ئێستاکە لە سوید شوێنی ئەنجومەنی کوردە زەردەشتیەکان بە مەرێ دەناسرێت و هەروەها گۆڤارێکی ئینتڕنێتیش هەیە هی هەورامیەکان لە تاران بە ناو ژیرلا (www.jirla.ir).

کاک هومایۆن موحەمەنژاد توێژەری بەتوانای خەڵکی دزاوەر لە ماڵپەڕی هەورامان هانەبەرچەم بابەتێکی لەسەر مێژووی دزاوەر داناوە کە تێیدا باسی لە ژیرلاومەرێ و هەروەها کەسایەتی ناسراوی دزاوەر واتا شێخ شەهابەدین کردووە.
لە دزاوەر ئەو شوێنە کانی هانەومەرێ، هانەبەرچەم و هانەسیاوە دەگرێتەوە پێی دەڵێن مەرە. گوایە دزاوەر، کەماڵا و دزڵی مەرەی ژیرەکانی تێدا بووە. کاک هومایۆن نووسیویە: مەرە واتا شوێنی ئەنجومەن و شوورا. شێخ شەهابەدین بە بەردەست و شاگردەکانی گوتووە ژیرلێ و لەگەڵ شاگردەکانی لە مەرە کۆ بوونەتەوە بۆ پرس و ڕاوێژ و گفتگۆی خۆیان و ئاواییەکە.



ادامه مطلب

طبقه بندی: فرهنگی و هنری، اجتماعی، ادبیات/شعر، تاریخ، اخبار، زوانی هه‌ورامی، جفرافیا، شهرها و روستاهای هورامان، ده‌گاو زاوه‌ری/روستای دز‌آور، تصاویرومناظرطبیعی وتاریخی، نوشتارهای همایون محمدنژاد، هومایون موحەممەدنژاد، عه‌بدوڵڵا حه‌بیبی، مه‌هدی سه‌نه‌نده‌جی(هه‌وار)، ئیرەج مورادی،
برچسب ها:هه‌ورامان‌هانه‌به‌رچه‌م-کتابخانه‌هورامان،یانه‌وکتێبووهه‌ورامانی-هه‌ورامان-هۆرامان-اورامان-اورامانات-دزآور(زاوه‌ر)-لهون-تخت-ژاورود-پاوه-نوسودـ نودشه (نۆتشه)زرده-پریان-رێژاو(ریجاب)-شریف‌آباد-زاغه-کندوله-گەورەجوـ ته‌وێڵێ-بیاره-ساور-نودیجه-هه‌ڵه‌بجه-خۆرماڵ-مریوان-سروآباد-کرمانشاه-کردستان-دالانی زاوەرـ سنندج-چهارقلعه‌عبدالملکی(زاغمرز-زینوند-حسین‌آباد-امیرآباد)هورامی های شمال ایران)عکس-شبک-سنجارـ باجلان-کاکه‌یی-یارسان-ساور-نودیجه-زازا-زازاکی-قلعه قروه-چورژی-هومایون موحه‌ممه‌دنژادـ سه‌فه‌ره‌کێ گالیوێری ـ وه‌سیه‌ت په‌ی مه‌زهه‌ری ـ یانەوخەما،
نوشته شده در تاریخ سه شنبه 1 خرداد 1397 توسط همایون محمدنژاد

ئه‌ژناسنای بڕێو جه ده‌گایه‌کاو کوردسانی که نامه‌کێشا هه‌ورامیه‌نه/هومایون موحەممەدنژاد

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه:یۆ جە بەڵگەکا پەی سەلەمنای ویەرد٘ە و یام شۆنەما و یاگە پاو هەر زوانیوی جە هەر کۆگا و ماوا و یاگێ و دەگا و شار و وەڵاتیوەنە، نامێ هانە و چەم و دۆل و کەش و هەوار و یاگێ و ئاسەوارێ قەد٘یمیێ و نامێ دەگایەکاو بڕێو جە مەحاڵوو کوردەواری،نامێ هەورامیێشا هەنێ و ئی نامێ ئانەیە سەلەمنۆ یام زەمانێو ئی یاگێ، یاگێ ژیواو خەڵکیوی بیەن کە هەورامی زوانێ بیێنێ یام بە پاو دەسەڵاتی زوانی بیەن کە بە پاو بەڵگەی بڕێو جە شاعێرەکاما هەرچن هەورامیێ نەبیێنێ،بەڵام بە زوانی هەورامی،شێعرێشا واتێنێ پێسەو:مامۆسا مەولەوی ،مامۆسائەحمەد٘بەگی کۆماسی،مەستوورەی ئەردەڵان، مەهجووری و……ئێمەیچ ئینە چن ساڵێوا جە خەڵکوو ئا دەگایا کە نامێ دەگا و هانە و یاگەکاشا هەورامیێنێ قسە و باسم کەرد٘ەن و خەریکوو گلێرەو کەرد٘ەی ناموو ئا یاگا بیەنا،پەی نموونەی بڕێو ئا یاگا نامێ بەروو،ئاواتم ئانەن خود٘ای بێ وێنە یارد٘یم بدۆ ،ئی هەرمانێ تەمامنۆ.


ادامه مطلب

طبقه بندی: فرهنگی و هنری، اجتماعی، ادبیات/شعر، تاریخ، اخبار، زوانی هه‌ورامی، جفرافیا، شهرها و روستاهای هورامان، ده‌گاو زاوه‌ری/روستای دز‌آور، تصاویرومناظرطبیعی وتاریخی، آموزشی، نوشتارهای همایون محمدنژاد، نویسندگان نثرنویس هورامان، هومایون موحەممەدنژاد، ئیرەج مورادی،
برچسب ها:هه‌ورامان‌هانه‌به‌رچه‌م-کتابخانه‌هورامان،یانه‌وکتێبووهه‌ورامانی-هه‌ورامان-هۆرامان-اورامان-اورامانات-دزآور(زاوه‌ر)-لهون-نوسود-تخت-ژاورود-پاوه-نودشه(نۆتشه)زرده-پریان-رێژاو(ریجاب)-شریف‌آباد-زاغه-کندوله-ته‌وێڵێ-بیاره-ساور-نودیجه-هه‌ڵه‌بجه-خۆرماڵ-مریوان-سروآباد-کرمانشاه-کردستان-دالانی-چهارقلعه‌عبدالملکی (زاغمرز-زینوند-حسین‌آباد-امیرآباد) هورامی های شمال ایران) عکس -شبک(شه‌به‌ک)-سنجار-کاکه‌یی-یارسان-ساور-نودیجه-زازا-زازاکی-قلعه قروه-چورژی-هومایون موحه‌ممه‌دنژاد،سه‌فه‌ره‌کێ گالیوێری،وه‌سیه‌ت په‌ی مه‌زهه‌ری،یانەوخەما،ئه‌ژناسنای بڕێو جه ده‌گایه‌کاو کوردسانی که نامه‌کێشا هه‌ورامیه‌نه/هومایون موحەممەدنژاد،
دنبالک ها: خبرگزاری سلام پاوه، قه‌ڵه‌موو هه‌ورامانی،
نوشته شده در تاریخ یکشنبه 6 اسفند 1396 توسط همایون محمدنژاد
هه‌ورامان هانه‌به‌رچه‌م

قیبلەم  تۆم  نە دڵ ، قیبلەم  تۆم نە دڵ
تا  ڕۆی  قەیامەت هەر  تۆم   هانە  دڵ
فێدای شێوه‌ت بام جه‌مین په‌ره‌ی  گوڵ
دڵ   جه  تاسه‌ی  تۆ   دایم  مه‌د٘ۆ  چڵ
یاگێ: ده‌گاو بێسارانی -مزگی و مەزاروو باباشێخوو بێسارانی
وێنه:کاکه ئێره‌ج مورادی

ادامه مطلب

طبقه بندی: فرهنگی و هنری، اجتماعی، ادبیات/شعر، تاریخ، اخبار، زوانی هه‌ورامی، شهرها و روستاهای هورامان، تصاویرومناظرطبیعی وتاریخی، دینی ومذهبی، ئیرەج مورادی، جفرافیا،
برچسب ها:هه‌ورامان‌هانه‌به‌رچه‌م-کتابخانه‌هورامان،یانه‌وکتێبووهه‌ورامانی-هه‌ورامان-هۆرامان-اورامان-اورامانات-دزآور(زاوه‌ر)-لهون-نوسود-تخت-ژاورود-پاوه-نودشه(نۆتشه)زرده-پریان-رێژاو(ریجاب)-شریف‌آباد-زاغه-کندوله-ته‌وێڵێ-بیاره-ساور-نودیجه-هه‌ڵه‌بجه-خۆرماڵ-مریوان-سروآباد-کرمانشاه-کردستان-دالانی-چهارقلعه‌عبدالملکی(زاغمرز-زینوند-حسین‌آباد-امیرآباد) هورامی های شمال ایران) عکس -شبک(شه‌به‌ک)-سنجار-کاکه‌یی-یارسان-ساور-نودیجه-زازا-زازاکی-قلعه قروه-چورژی-هومایون موحه‌ممه‌دنژاد،سه‌فه‌ره‌کێ گالیوێری،وه‌سیه‌ت په‌ی مه‌زهه‌ری،یانەوخەما،
دنبالک ها: وبلاگ بیساران،
نوشته شده در تاریخ جمعه 16 تیر 1396 توسط همایون محمدنژاد
هه‌ورامان هانه‌به‌رچه‌م

شەجەرەنامەی شێخانی مەردۆخی باقلاوا
بەشێک لە مێژووی باقلاوا، کەڵاتەرزان، سنە، کوردستان:کاک ئیره‌ج مورادی
هاتنی شێخەکانی مەردۆخی لە ئاوایی دەگاشێخانی هەورامان بۆ باقلاوا دەگەڕێتەوە بۆ شێخ ابوالحسن کوڕی شێخ نجمەدین کوڕی شێخ عبدالغفار ثانی نێوان ساڵەکانی 1050 تا 1120 کۆچی، واتا زیاتر لە 330 ساڵ پێش ئێستا. شێخ ابوالحسن وەک لە کتێبی مشاهیر کرد هاتووە چەند ساڵێک چووەتە لای پاشای بابانەکان لە سلێمانی. کتێبێکی لەسەر گەردوون و ئەستێرەناسی نووسیوە و بە ناوی تحفە سلیمانیە مەشهوورە. مەولانا خالێد شارەزووری لە سەفەرەکەی هێندووستانی کە دەگەڕێتەوە لە ڕێ سنە بۆ سلێمانی لای شێخ ڕەحمان کوڕەزازای شێخ ابوالحسن لا ئەدات و بنەمای پێوەندی دەبەستن و مەولانا لە تعمیری مزگەوتی باقلاوا چەند بەردێک دائەنێت. بەرهێوانی مەولانا خالێد لە مزگەوتی باقلاوا و شوێنی مانەوەکەی واتا لەناو هەمرۆکان مزگەوت، یادەوەریەکە پشتاوپشت تا ئێستا هاتووە و خەڵک دەیزانن. خانەقای شێخ حسێن باقلاوا ناوەندێکی گرینگی تەرێقەتی نەقشی بووە و هەموو شێخەکانی بیارە سەردانیان کردووە. چەندین نامە و یادگاری ئەم پێوەندیە ئێستەش ماوەتەوە و لای ئێمەیە.
پێش ئەمان دیارە باقلاوا هەر ئاوەدان بووە. چیرۆکێک هەیە هی سەردەمی شێخ حسێن کوڕی شێخ عبدالرحمن کوڕەزازای شێخ ابوالحسنە، کە لە نێوان ساڵەکان 1200 تا 1290 کۆچی بووە. قەبری چەند کەسێک لە ناو ئاوایی باقلاوا بووە و بە شەخسەکەی پیر موحەمەو بەناوبانگ بوو. گوایە شەوێ شێخ لە خەویدا پیر محمد لەگەڵی قسە دەکات و دەڵێ درواسێتم و لێم ناپرسی و لەم قسانە. دیارە شێخ زانیویەتی شەخسێکی چاک پێش ئەمان لێرە بووە بەڵام زۆر لێی نەزانیوە. بەم شێوە هەتا ئەم سەردەمەش ئەو چەند قەبرە هەر پارێزراو بوون و بە بەرەی شێخ زەکریا دەناسران.
هه‌ورامان هانه‌به‌رچه‌م
باقلاوا پێش بەنداوەکە
هه‌ورامان هانه‌به‌رچه‌م
باقلاوای کۆن /نەورۆزی 96

ادامه مطلب

طبقه بندی: فرهنگی و هنری، اجتماعی، ادبیات/شعر، تاریخ، اخبار، زوانی هه‌ورامی، جفرافیا، شهرها و روستاهای هورامان، ده‌گاو زاوه‌ری/روستای دز‌آور، تصاویرومناظرطبیعی وتاریخی، دینی ومذهبی، شێخ شه‌هابه‌دین زاوه‌ری، ئیرەج مورادی،
برچسب ها:هه‌ورامان‌هانه‌به‌رچه‌م-کتابخانه‌هورامان؛یانه‌وکتێبووهه‌ورامانی-هه‌ورامان-هۆرامان-اورامان-اورامانات-دزآور(زاوه‌ر)-لهون-نوسود-هورامان تخت-ژاورود-پاوه- نودشه(نۆتشه)زرده-پریان-رێژاو(ریجاب)-کندوله-ته‌وێڵێ(طویله)-بیاره-ساور-نودیجه-حلبچه(هه‌له‌بجه)-خۆرماڵ-مریوان-سروآباد-کرمانشاه-کردستان-دالانی-ایلام-کامیاران-روانسر-جوانرود-چهارقلعه‌عبدالملکی(زاغمرز-زینوند-حسین‌آباد-امیرآباد هورامی های شمال ایران)-عکس-شبک(شه‌به‌ک)-سنجار- کاکه‌یی-یارسان-ساور-نودیجه-زازا-زازاکی)-قلعه قروه-چورژی-هومایون موحه‌ممه‌دنژاد،سه‌فه‌ره‌کێ گالیوێری،وه‌سیه‌ت په‌ی مه‌زهه‌ری،یانەوخەما،بەشێک لە مێژووی باقلاوا،کەڵاتەرزان،سنە،
نوشته شده در تاریخ پنجشنبه 18 خرداد 1396 توسط همایون محمدنژاد
.: Weblog Themes By Abdollah Habibi :.